ڤیدیۆ.. یوتیوبه‌رێكی تورك مردن تاقیده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
یوتیوبه‌رێكی تورك، به ناوی "محه‌مه‌د باهچه‌لیك" ئه‌زموونێكی نوێی تاقیكرده‌وه و له رێی تۆمارێكی ڤیدیۆییه‌وه خۆی خسته گۆڕه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ڵێنی به بینه‌رانی دابوو.
ئه‌و یوتیوبه‌ره، پێشتر به بینه‌رانی چه‌ناڵه‌كه‌ی خۆی له یوتیوب وتبووی ئه‌گه‌ر ژماره‌ی بینه‌رانی ڤیدیۆییه‌كی بگاته ژماره‌یه‌كی دیاریكراو، ئه‌وا به زیندوویی ده‌چێته گۆڕه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له چه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و یوتیوبه‌ره، تابووتێكی شووشه‌یی به 20 هه‌زار لیره كڕیوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتن و تیمێكی پزیشكی ئاماده‌كردووه و له ناو تابووتێكی شووشه‌ییدا كه ئامێری ئۆكسجینی تێدا به‌رده‌ست كرابوو، بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو خرایه ناو گۆڕ و خۆڵی به‌سه‌ردا درا و كێلی بۆ هه‌ڵبه‌سترا.
یوتیوبه‌ره‌كه له ناو تابووته شوشه‌ییه‌كه‌یدا، ئامێری پزیشكی و ئامێری پشكنینی هه‌ناسه و ئامێرێكی په‌یوه‌ندیكردنی پێ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی تیمه پزیشكییه‌كه‌ی ئاگاداری ره‌وشی ته‌ندرووستی بن.