حكومه‌تی نوێی ئه‌فغانستان به‌سه‌ركردایه‌تی مه‌لا براده‌ر راده‌گه‌ینرێت
K24- هه‌ولێر:
له‌ماوه‌ی داهاتوودا حكومه‌تی ئه‌فغانستان راده‌گه‌ینرێت، مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د یه‌عقوب كوڕی مه‌لا عومه‌ری دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و شێر محه‌مه‌د عه‌باس، پۆستی باڵا له حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان وه‌رده‌گرن.
راشیگه‌یاند، مه‌لا براده‌ر كه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی تاڵیبانه، وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتووی ئه‌فغانستان ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ك.ب