ئه‌نقه‌ره: له باكووری سووریا 5 چه‌كداری په‌كه‌كه كرانه ئامانج
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، 5 چه‌كداری سه‌ر به په‌كه‌كه‌یان له ناوچه‌كانی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا له باكووری سووریا كردووه‌ته ئامانج.
وه‌زاره‌ته‌كه له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه كاتێك به ئامانج گیراون، كه ویستوویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی سوپای توركیا.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هێزه‌كانی كۆماندۆزی سوپای توركیا توانیویانه رێگری له روودانی هه‌ر كرده‌یه‌كی "تیرۆریستی" بگرن و ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه‌ش بكه‌نه ئامانج.
هاوكات ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، بۆردومانی چه‌ند ئامانجێكیان له كه‌مپی مه‌خموور كرد، كه تایبه‌ته به په‌نابه‌رانی باكووری كوردستان و له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه ده‌كرێت.