توركیا دوو فڕۆكه‌ی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی كابول كرد
K24 – هه‌ولێر:
سایته‌كانی تایبه‌ت به چاودێری گه‌شتی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، بڵاویانكرده‌وه، دوو فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری سه‌ربازی توركیا گه‌یشتوونه‌ته ئاسمانی ئه‌فغانستان.
به گوێره‌ی زانیاری سایتی " Flightradar" ئه‌و دوو فڕۆكه سه‌ربازییه‌ی توركیا له جۆری "ئێرباس ئه‌ی 400 ئێم"ن و له بنكه‌ی قه‌یسه‌ری تایبه‌ت به سوپای توركیا هه‌ڵفڕیون و مه‌ودای نێوانیان 40 خوله‌ك بووه.
تا ئێستا نه‌زانراوه به دیاریكراوی ئه‌و فڕۆكانه روویان له كام فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌فغانستان كردووه، به‌ڵام پێده‌چێت به‌ره‌و كابول له رێگه‌دابن.
هاوكات ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی ئیماراتی له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول نیشته‌وه و شاندێكی ئیمارات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت. ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له دوای چۆڵكردنی ئه‌فغانستان فڕۆكه‌یه‌كی ده‌ره‌كی له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول بنیشێته‌وه.
پێشتر فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر له قه‌نده‌هار نیشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی تاڵیبان و یاوه‌ره‌كانی بگه‌یه‌نێته‌وه ئه‌فغانستان.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، ئه‌و فڕۆكانه‌ی له توركیاوه هه‌ڵفڕیون، تیمی ته‌كنیكی و شاره‌زایانی بواری فڕۆكه‌وانیان تێدایه به مه‌به‌ستی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول روویان له ئه‌فغانستان كردووه.