موبادەلەی ئیماراتی 22٪ـی پشکی کێڵگەی تەماری ئیسرائیلی دەکڕێت

ئەو گرێبەستە گەورەترینە کە لە نێوان کۆمپانیاکانی ئیسرائیل و ئیمارات لە دوای پڕۆسەی رێککەوتن لە نێوان هەردوو وڵات واژۆکرابێت
ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ ئیمارات
ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ ئیمارات

K24- هه‌ولێر:

کۆمپانیای دیلیکی ئیسرائیلی رایگەیاند، گرێبەستێکی زەبەلاحیان لە گەڵ ئیمارات کردووە، کە بە گوێرەی گرێبەستەکە، سەدا 22ـی پشکی کێڵگەی تەمار لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە لایەن کۆمپانیای موبادەلەی ئیماراتی کڕدراوە، کە کۆمپانیایەکی نەوتی سەر بە حکومەتی ئەبوزەبیە و قەبارەی بازاڕییەکەی نزیکەی ملیارێک دۆلارە.

دیلیک رایگەیاندووە، ئەو گرێبەستە گەورەترینە کە لە نێوان کۆمپانیاکانی ئیسرائیل و ئیمارات لە دوای پڕۆسەی رێککەوتن لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ کرابێت.

کێڵگەی تەمار یەکێکە لە کێڵگە گەورەکانی ئیسرائیل و سەرچاوەی سەرەکی وزەی وڵاتەکەیە، توانای بەرهەمهێنانی 11 ملیار مەتر سێجا گازی ساڵانەیە، و بەشێکی زۆری خواستی ئیسرائیل پڕدەکاتەوە.