گازپڕۆمی رووسی دەستبەرداری دۆلار دەبێت و یوانی چینی بەکاردەهێنیت

"لەگەڵ بەرپرسانی نەوتی چین گەیشتوونەتە ریککەوتن"
دۆلاری ئه‌مه‌ریكی
دۆلاری ئه‌مه‌ریكی

K24- هه‌ولێر:

ئەلێکساندەر دیوکۆڤ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی رایگەیاند، دەستبەرداری دۆلار دەبین و لەبری ئەو یوانی چینی لە مامەڵەکانی دابینکردنی سووتەمەنی فڕۆکە بۆ چین بەکار دەهێنین.

بۆ ئەوەش لەگەڵ بەرپرسانی نەوتی چین گەیشتووینەتە ریککەوتن.

گووتیشی، ئەو رێککەوتنە لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرجەم مامەڵە تایبەتەکانی پەیوەست بە سووتەمەنی فڕۆکە بە یوانی چینی ئەنجام دەدەن.

هەروەها لە ئایندەیەکی نزیکدا، کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی چین لە فڕۆکەخانەکانی رووسیا سووتەمەنی بە رۆبڵی رووسی دەکڕن.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، کۆمپانیای گازپڕۆم رایگەیاندبوو، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ قازانجەکانیان زیاتر لە سێ هێندە بووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو.