بافڵ تاڵه‌بانی وه‌رده‌كاری له‌باره‌ی ژه‌هرخواردنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان باسی له ورده‌كارییه‌كانی ژه‌هرخواردنه‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، راسته من ژه‌هرخوارده‌كرام و به‌ڵگه‌شم لایه.
ئه‌م گوتانه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شێك له میدیاكارانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هاتوون، كه نوێنه‌ری كوردستان24ـیش ئاماده‌یبوو و گوتی: پێویسته دۆسییه‌كه بدرێت به دادگا، چ له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان یانیش له‌ناوخۆی كوردستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پزیشك منی بینیوه و ئه‌و مادده‌یه‌ی دراوه‌ته من، دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌و كاره‌ی به‌رامبه‌رم كراوه ناپاكییه.
هه‌روه‌ها گوتی: له 8ی مانگی ته‌ممووزه‌وه یه‌كێتی بووه‌ته یه‌كێتییه‌كی دیكه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر رێگه راسته‌قینه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌لایانه‌وه گرنگه به‌رده‌وامیدانه به رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال و ئه‌وان باوه‌ڕیان به یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد هه‌یه، به‌تایبه‌ت له به‌غدا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی زۆر گرنگه، چونكه كێشه‌ی زۆر له ده‌وروبه‌ریان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: زۆر ئاساییه كه ركابه‌ری له‌نێوان دوو حزبدا هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت ركابه‌رییه‌كی جێنتڵمانی بێت، چونكه هه‌رگیز باوه‌ڕی به‌وه نییه، كه یه‌كێتی بتوانێت له‌ڕێگه‌ی جنێودان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له حزبێكی دیكه بباته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا دوای رووداوه‌كانی 8ی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، بواری زیاتر بۆیان فه‌راهه‌م بووه، كه هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێن، چونكه كۆتایی به رق و كینه‌ی كه‌سی (سه‌خصی) هێنراوه و گوتیشی: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو یه‌كێتی له په‌یڕه‌وی حزبایه‌تی دوور كه‌وتبووه‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه كارنامه‌یه‌كیان بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر رێڕه‌وه راسته‌قینه‌كه‌یان هه‌یه.
هه‌روه‌ها بافڵ تاڵه‌بانی دووپاتیی كرده‌وه، یه‌كێتی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش هه‌شتی ته‌ممووز و له دوای ئه‌و رێككه‌وته‌وه، چیتر سه‌رانه وه‌رگرتن، كوشتن، دزیكردن، رفاندن و ته‌قه‌كردن نامێنێت، ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ی له‌گه‌ڵ دوو مانگ پێش ئێستا، ده‌بینین نه‌ماوه.
بافڵ تاڵه‌بانی دووپاتیشی كرده‌وه كه بازرگانان پێمانده‌ڵێن: ئێستا ده‌توانین به (ئیسراحه‌ت) بخه‌وین، و چیتر سه‌رانه ناده‌ین.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه رووداوه‌كانی 8ی ته‌ممووز له‌ناو یه‌كێتی به كوده‌تا ناوده‌به‌ن، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی گوتی: ئه‌وه‌ی له‌و رێكه‌وته‌دا كرا كوده‌تا نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كوده‌تا بوو، چونكه ساڵانێكه كوده‌تا له‌ناو یه‌كێتی كراوه و ئێستا هه‌ڵمانوه‌شاندووه‌ته‌وه.
گوتیشی: لاهور ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی بۆ ئه‌و كوده‌تایه به‌كارهێنا، كه ئێمه هه‌ڵمانوه‌شانده‌وه، به‌شێك له ده‌زگای زانیاری ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه هه‌بوو و مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كانی حزبه‌كه‌یان هیچ به‌هایه‌كیان نه‌مابوو، نه‌یانتوانیوه به‌بێ ره‌زامه‌ندی ده‌زگای زانیاری ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنێكیش له‌ناو حزبه‌كه‌یان بكه‌ن.
H.B