شه‌ڕ له ویلایه‌تی په‌نجشیر به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
بزوتنەوەی تاڵیبان کۆنتڕۆڵکردنی 20%ی ویلایەتی پەنجشیری راگەیاند، بیلال کەریم، گوتەبێژ بەناوی بزوتنەوەی تاڵیبان لە هەرێمه‌کانی شەڕ لە ویلایەتەکە ئاشكرای كرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی ویلایەتەکە کۆنترۆڵ دەکەن.
هه‌رچه‌نده 3 سه‌رچاوه‌ی میدیایی له ئه‌فغانستان ئاماژه‌یان به كۆنترۆڵكرنی ته‌واوی ویلایه‌تی په‌نجشیر كرد، به‌ڵام ئه‌مروڵڵا ساڵح، جێگری سه‌رۆكی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، كه له په‌نجشیر نیشته‌جێیه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ویلایه‌ته‌كه به‌ره‌ی به‌رگرییه و وڵامی هێرشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دراوه‌ته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌فغانستان له گرته ڤیدیۆییه‌كدا، كه كه‌ناڵی "طلوع نیوز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاشكرای كرد، ره‌وشی په‌نجشیر سه‌خته و ئه‌و هێشتا له‌وێیه، رووبه‌ڕووی هێرشی چه‌كداری بوونه‌ته‌وه، كه قاعیده تێیدا به‌شداره.
ئه‌مروڵڵا ساڵح ئه‌مڕۆ هه‌ینی روونیكرده‌وه، كه چه‌كدارانی تاڵیبان رێگری له گه‌یشتنی ده‌رمان و هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ویلایه‌تی په‌نجشیر، ئه‌م لێدوانه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌فغانستان له‌كاتێكدایه، كه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه تاڵیبان ته‌واوی خاكی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كردووه، به هه‌رێمی په‌نجشیریشه‌وه.
راپۆرته میدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، شه‌وی رابردوو تاڵیبان له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی هه‌رێمی په‌نجشیر شكستی هێناوه و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام شه‌ڕ تا ئێستا به‌رده‌وامه.
گوتەبێژی تاڵیبان پشتڕاستی کرده‌وە، بزووتنەوەی تاڵیبان 20%ی ویلایەتی پەنجشیری كۆنترۆڵ كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بەم زوانە تەواوی ویلایەتەکە دەکەوێتە ژێردەستی بزووتنەوەکەیان.
Speaking from Panjshir with TOLOnews, Amrullah Saleh, one of the resistance leaders, says he’s still there and reports of intensified fighting there.#TOLOnews pic.twitter.com/CE4kkSnfE3
— TOLOnews (@TOLOnews) September 3, 2021
د.ی