لە ماوەی دووساڵدا 14 ھەزار كرێكار لە ھەولێر كاریان لە دەستداوە

پسپۆرێكی ئابووریی: بێكاری یەكێكە لە ھۆكارەكانی لێكترازانی خێزان و زیادبوونی كێشە كۆمەڵایەتییەكان
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b9efbc33-486f-48b7-af6f-8c1d36763ce1/qeraanidaray.ism/manifest

K24 - ھەولێر

بەگوێره‌ی ئامارێكی وەزارەتی كارو کاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014 تا 2016  تەنیا لە پارێزگای ھەولێر نزیكەی چواردە ھەزار كرێكاری دەستەبەری كۆمەڵایەتی ھەلی كاریان لە دەستداوە، پسپۆرێكی بواری ئابوورییش دەڵێ، لێكەوتەكانی بێكاری و قەیرانی دارایی و سەرهەڵدانی بێكاری لە نێو توێژی گەنجاندا، یەكێكە لە ھۆكارەكانی لێكترازانی خێزان و زیادبوونی كێشە كۆمەڵایەتییەكان.