بایدن واژۆی له‌سه‌ر ئاشكراكردنی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی هێرشی 11ی سێپتێمبه‌ر كرد
K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا واژۆی له‌سه‌ر فه‌رمانێك كرد، كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی داد و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی په‌یوه‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی هێرشی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 بكه‌ن.
سه‌دان خێزانی قوربانیانی هێرشی 11ی سێپتێمبه‌ر واژۆیان له‌سه‌ر داواكارییه‌ك كرد و ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبدرێته‌وه، كه ئاماژه به تێوه‌گلانی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سعودیه‌ی ده‌كات، له‌كاتێكدا حكومه‌تی سعودیه په‌یوه‌ندی به هێرشه‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
بایدن ئه‌مڕۆ هه‌ینی (3ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) له به‌یاننامه رایگه‌یاند، كاره‌كه پێویستی به‌وه هه‌یه تا ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوو له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دڵم له‌گه‌ڵ خێزانی قوربانییه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ره، بۆیه ده‌نگم له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌واندایه و رێزیان لێده‌گرم.
گوتیشی: "هەرچەندە بڵاوکردنەوەی زانیارییە نهێنییه‌كان لەوانەیە ئاسایشی نەتەوەیی بخاتە مەترسییەوە، لەوانە له داهاتوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر هەوڵەکانی حکومەتی ئه‌مه‌ریكا بۆ سنوورداركردنی کردەوەی تیرۆریستی هه‌بێت، به‌ڵام نابێت ئه‌و زانیارییانه به نهێنی بمێننەوە، کاتێك جه‌ماوه‌ر ئاشکراکردن له‌سه‌رووی هەموو زیانێکی ئاساییشی نەتەوەیی داده‌نێن".
بایدن داوایكرد، پێویسته سه‌رجه‌م زانیارییه نهێنییه‌كانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر ئاشكرا بكرێن، كه حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا پێیگه‌یشتووه، مه‌گه‌ر هۆكارێك هه‌بێت و بۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ر هه‌بێت.
مانگی رابردوو، سیناتۆری ئه‌مه‌یكی "رۆبه‌رت مینیندیز"، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی پیران رایگه‌یاند، پڕۆژه یاسایه‌كیان پێشكه‌شكردووه، كه په‌یوه‌سته به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر زانیارییه نهێنییه‌كانی هێرشی 11ی سێپتێمبه‌ر، كه تایبه‌ته به ئاشكراكردنی رۆڵی سعودیه و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سعودی.
فەرمانی بایدن لە کاتێکدایه، 20هەمین ساڵوەگەڕی هێرشە تیرۆریستییەكه نزیك ده‌بێته‌وه، كه رێكخراوی تیرۆریسیتی قاعیدە به فڕۆکەی مەدەنی لە ئەمه‌ریکا ئه‌نجامیان دا و تاوەری سەنتەری بازرگانی جیهانی لە نیویۆرك و بارەگای پێنتاگۆن كرانه ئامانج، به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه نزیکەی 3 هه‌زار کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و هەزارانی دیكه بریندار بوون.
د.ی