عێراق توێژینەوە بۆ نرخاندنی گرێبەستە خێراکانی نەوت دەکات

"دەمانەوێت قازانجی گەورە بەدەست بهێنین"
كێڵگەی نەوتی - فۆتۆ: AFP
كێڵگەی نەوتی - فۆتۆ: AFP

K24 - هەولێر

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" هەوڵێکی نوێی کۆمپانیاکەی راگەیاند، کە لە توێژینەوەدایە بۆ ئەوەی پێوەرێکی نوێی نرخ دانان لە گرێبەستە خێراکانی نەوت دیاری بکەن.

عەلی شەتری، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایەگەیاند، سەرجەم بژاردەکان لەبارەی نرخ دانان لە بەردەستن، بۆ ئەو هەوڵەش پشتیان بە بەهێزی بازاڕی نەوت بەستووە و دەڵێن پێویستە گرێبەستە نەوتە خێراکان بە پێوەرە پێوانەییەکان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشدا، ئامانج لەو هەوڵەیان رێگری کردن نییە لە زیانی گەورە، بەڵکو مەبەستیانە قازانجی گەورە بەدەست بهێنن.