دوو وڵاتی زلهێزی ئه‌وروپا دانوستانیان له‌گه‌ڵ تاڵیبان ده‌ستپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
نوێنه‌رانی وڵاتانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای تاڵیبان كۆبوونه‌ته‌وه و گفتوگۆیان له باره‌ی ره‌وشی ئه‌فغانستان كردووه.
محه‌مه‌د سوهه‌یل شاهین، گوته‌بێژی تاڵیبان رایگه‌یاند، شێر محه‌مه‌د عه‌باس ستانكیزی، جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی تاڵیبان كه ئێستا له قه‌ته‌ره، له‌گه‌ڵ ماركوس پۆتزل باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له ئه‌فغانستان كۆبووه‌ته‌وه و گفتوگۆیان له باره‌ی ره‌وشی كابول و وڵاته‌كه كردووه به گشتی.
گوته‌بێژه‌كه‌ی تاڵیبان له زنجیره توێتێكدا به گشتی باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه و تێیدا باس له هاوكارییه مرۆییه‌كان كراوه و ئه‌ڵمانیا دووپاتی له به‌رده‌وامی گه‌یاندنی ئه‌و هاوكارییانه كردووه.
هاوكات گوته‌بێژه‌كه‌ی تاڵیبان له تویته‌ری خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی تاڵیبان هه‌ر له قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌رتیانیاش كۆبووه‌ته‌وه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كردووه، له سه‌رووی هه‌مووشیان داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كان و شێوازی كاركردنی حوكمی تاڵیبان ده‌بێت.
به‌هۆی ره‌وشی نا سه‌قامگیری كابول، شاندی وڵاتان له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ شاندی تاڵیبان كۆده‌بنه‌وه و گفتوگۆ له باره‌ی داهاتووی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
رۆژی 15ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2021 چه‌كدارانی تاڵیبان كۆنتڕۆڵی كابولی پایته‌ختیان كرد دوای ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ویلایه‌ت و ناوچه‌كانی وڵاته‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد، كه به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا حكومه‌تی ئه‌و وڵاته نه‌یتوانی خۆی بگرێت و به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك وڵاته‌كه دوای 20 ساڵ كه‌وته ده‌ست تاڵیبان.
ئ. م