دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە رووسیا بۆ قوتابیانی کوردستان ده‌كرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئۆڵۆمپیاد، پڕۆژەی ژمارەیەك زانکۆی رووسیایە، کە پێکهاتووە لە پێشبڕکێیەك لەنێوان قوتابیانی سەرجەم وڵاتانی جیهان، بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا، كه بۆ ماسته‌ر دوو قۆناغە و بۆ قوتابیانی خوێندنی دکتۆرا سێ قۆناغە و زمانی بەشداریکردنیش رووسی و ئینگلیزییه.
ئه‌وانه‌ی له‌و پڕۆژه‌یه‌دا ره‌زامه‌ندی به‌ده‌ست ده‌هێنن، ده‌توانن زانكۆیه‌ك لە كۆی 500 زانکۆی باوەڕپێکراوی رووسیای فیدراڵ هه‌ڵبژێرن، كه کرێی خوێندن و شوێنی مانەوەی قوتابی لەلایەن پڕۆژەکەوە دابین دەکرێت.
خوزیارانی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی خوێندن له رووسیا به‌ده‌ستبهێنن، پێویسته ئه‌و قۆناغانه ببڕن:
قۆناغی یەکەم: پێشکەشکردنی پرۆفایلی کەسی، کە تەواوی زانیارییە تایبەتی و ئەکادیمییەکان لەخۆ دەگرێت، كه به‌پێی پله به‌ندی 45%ی ئەم قۆناغە بۆ قۆناغی دووەم بەسەردەکەون.
قۆناغی دووەم: تاقیکردنەوەیەکی 3 کاتژمێری ئۆنڵاینە لەو بابەتەی بۆ خوێندن دەستنیشانت کردووە.
قۆناغی سێیەم: (ئەم قۆناغە تایبەتە بە خوێندنی دکتۆرا) پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵ و گفتوگۆیە لەگەڵ سەرپەرشتیارێك یان زیاتر، کە بۆ كاندیده‌كه دیاری دەکرێت. دوای لێکدان و دابەشکردنی خاڵەکانی هەردوو قۆناغی یەکەم و دووەم، 25%ی به‌شداربووان وه‌ك براوەی ئۆڵۆمپیاد یەکەم دەبن و بڕوانامەی تایبەت بە ئۆڵۆمپیادەکەیان پێ دەدەرێت.
براوەی ئۆڵۆمپیاد مافی هەڵبژاردنی زانکۆیەکی دەبێت لە ناو 500 زانکۆی باوەڕپێکراوی رووسیای فیدراڵ و کرێی خوێندن و شوێنی مانەوەی قوتابی لەلایەن پڕۆژەکەوە دابین دەکرێت. كه زمانی بەشداریکردنیش رووسی و ئینگلیزییه.
خۆ تۆمارکردن لە رۆژی (15ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) دەست پێدەکات و تا (10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) بەردەوام دەبێت.
لینکی ئۆڵۆمپیاد: https://bit.ly/3n74G9t
د.ی