به سه‌دان ئه‌فغانی به نه‌شیاوی گواستراونه‌ته‌وه و ده‌شێت ئه‌مه‌ریكا بیانگێڕێته‌وه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دوو رۆژ دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی بایدن كۆتایی بێنێت به ده‌ربازكردنی 124 هه‌زار كه‌س له ئه‌فغانستانه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا، ئیتر سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌قیقه‌ته ده‌ستی پێكردووه، كه ئه‌مانه كێن ده‌هێنرێنه ئه‌مه‌ریكا؟
به‌پێی راپۆرتێكی "ئه‌ی بی سی نیوز"، ئه‌لیخاندرۆس مایۆركاس، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ ده‌ڵێت: "له‌و بڕوایه‌داین ئه‌مه‌ریكا پێداچوونه‌وه به زیاتر له 50 هه‌زار ئه‌فغانیدا بكات، كه ده‌ربازكراون و گواستراونه‌ته‌وه، له‌نێویاندا ئه‌وانه‌شی تێدایه كه هه‌ڵگری ڤیزا و ڤیزای تایبه‌تی (VIS)یان وه‌رگرتووه، وێرای ئه‌وانه‌ش، كه وتوویانه مه‌ترسیمان له‌سه‌ره كه له‌نێویاندا ژنان و كچانیش له‌خۆده‌گرێت.
به‌شێكی زۆری ئه‌مانه‌ش له ئه‌فغانستانه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ له قه‌ته‌ر و به‌حرێن و كوه‌یت و ئیمارات و سعودیه و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و ئیتالیا و له‌وێ جێگیركراون.
به‌پێی راپۆرتێكی "سی بی ئێس نیوز"، ژماره‌ی ئه‌مانه‌ش كه له‌و بنكانه‌دا جێگیركراون تا ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) خۆی له 34 هه‌زار ئه‌فغانیدا ده‌بینێته‌وه.
هه‌روه‌ها "سی بی ئێس نیوز" ئاشكرای كردووه، كه یه‌كێكی دیكه له‌و بنكه سه‌ر بازییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له قه‌ته‌ر، نزیكه‌ی 6 هه‌زار و 400 كه‌سی له‌خۆگرتووه، له‌كاتێكدا دوو بنكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌ڵمانیا زۆرترین په‌نابه‌ری ئه‌فغانی تێدا جێگیركراوه و چاوه‌ڕێی گواستنه‌وه‌ن له‌وێوه بۆ ئه‌مه‌ریكا، 16 هه‌زار و 800 ئه‌فغانی لێیه.
سی بی ئێس ده‌ڵێت: "له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له‌و دوو بنكه‌یه‌وه 6 هه‌زار كه‌س گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا دوای لێكۆڵینه‌وه له راستی و دروستی به‌ڵگه‌كانیان".
به‌ڵام ئێستا چی ده‌بینرێت؟ به‌پێی به‌رپرسانی حكومی و پشتیوانانی په‌نابه‌ران، ژماره‌یه‌كی كه‌می هاووڵاتیانی ئه‌فغانی گواستراونه‌ته‌وه له ئه‌فغانستانه‌وه، به‌و پێیه‌ی بایدن به‌ڵێنی دابوو، ئه‌وانه‌ی هاوكاری ئه‌مه‌ریكا بوون له رابردوودا له‌سه‌روو ئه‌و لیسته‌وه بن، به‌ڵام ئێستا به‌شێكی زۆر فه‌رمانبه‌رانی حكومی و دامه‌زراوه میدیاییه‌كان و خه‌ڵكی ئاسایی له‌سه‌رووی لیسته‌كه‌وه‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكی بلۆمبێرگ، له‌بری ئه‌وانه، ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ده‌ریخستووه له نێو ئه‌وانه‌ی هه‌ڵاتوون، زۆرێكیان فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تی ئه‌فغانستانن، زۆربه‌یان له رۆژی كه‌وتنی كابول به رێگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و به‌ئاسانی هاتوونه‌ته ناو فڕۆكه‌خانه‌ی كابول و چانسی ئه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵكه‌وت، كه له ده‌رگای سه‌ره‌كی فڕۆكه‌خانه‌وه بێنه ژووره‌وه، یان له رێگه‌ی خه‌ڵكانی ئه‌مه‌ریكییه‌وه هه‌وڵیان بۆ دراوه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌مه‌ریكا راپۆرتێكی هاتووه‌ته به‌رده‌ست، كه پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن گواستراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كچی منداڵ، كه ئه‌و كچانه ژنی بوون، یان رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێكسی كراونه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی "ئه‌سۆشیتید پرێس" ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا ئێستا لێكۆڵینه‌وه له حاڵه‌تێك ده‌كه‌ن، كه پێی ده‌گوترێت (منداڵی بووكێنی) له نێو كۆمه‌ڵگای ئه‌فغان كه له ئه‌فغانستانه‌وه گواستراونه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له ئیمارات ده‌ستگیركراون.
"سی بی ئێس نیوز" زانیویه‌تی، كه ژماره‌یه‌ك له كچانی ئه‌فغانستان گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئیمارات، له‌وێ به به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایان گوتووه كه خێزانه‌كانیان به‌زۆر هاوسه‌رگیریان پێكردوون و پاره‌یان وه‌رگرتووه له ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول تا هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ بڕه‌خسێت وه‌ك كه‌یسێك به‌كاریبهێنن و ئه‌فغانستان جێبهێڵن.
به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت: "به‌رپرسان به‌جدی كار له‌و كه‌یسانه‌دا ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی بازرگانیان كردووه به مرۆڤه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تاوانی فیدراڵییه له‌ته‌واوی ویلایه‌ته‌كانیش تاوانه".
گوتیشی: "به‌ڵام ئاشكرا نییه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسی كه‌سێكی ئه‌فغانی ده‌كات، كه كڕین و فرۆشتن به كچه‌كانیانه‌وه بكه‌ن".
به‌پێی "جۆن كێربی" گوته‌بێژی پێنتاگۆن، زۆرێك له‌و كه‌سانه كه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وروپا، دواتر له‌وێوه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا، گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی كه جیاكراونه‌ته‌وه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا پشكنینی ئه‌منیان ته‌واو بووه".
له هه‌قیقه‌تدا، زۆرێك له‌و ئه‌فغانیانه‌ی كه به ئامانج گیراون -ئه‌وانه‌ی داوای ڤیزای پرۆگرامی تایبه‌تی په‌نابه‌ری یان كردووه VIS- له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه رزگاریان نه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تادا هه‌واڵی پێدان كه له فڕۆكه‌خانه دووركه‌ونه‌وه، چونكه شوێنێكی ترسناكه و دواتر نه‌شیانتوانیوه له دوای كۆتایی هێنان به ئه‌ركی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و فڕینی دواهه‌مین فڕۆكه په‌یوه‌ندی بكه‌ن.
"واشنتۆن پۆست" له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، كه ئه‌نجامی ئه‌مه تووڕه‌ییه‌كی دیكه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كه‌ی بایدن، كه گوتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌مه‌ریكی و ئه‌فغانیانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كردووه، ده‌ربازیان بكات، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه به هه‌زاران خه‌ڵك وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه له رێگه‌ی پرۆگرامی VIS".
به‌پێی "جیمیس میرڤالدیز"، له رێكخراوی (No One Left Behind) كه رێكخراوێكی ناحكومییه بۆ هاوكاری دووباره نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان، ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌جێماون چاوه‌ڕێی یاسایه‌ك بكه‌ن، چاوه‌ڕێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بكه‌ن بۆ رزگاربوون، ئه‌مه‌ش به‌ڵێنێكی دیكه بوو شكێنرا، گوتیشی: "ژماره‌كه 124 هه‌زاره و جێگه‌ی نائارامییه".
هه‌روه‌ها جه‌نه‌راڵ "تود وولترز"، سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، به "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی وتووه، رۆژی (1ی ئه‌یلوول) پێویستی كردووه 58 كه‌س لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانیان بكرێت، هه‌مووی به پاكی رزگاریان بووه، ته‌نیا كه‌سێك نه‌بێت، كه ده‌ركه‌وتووه هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه و بۆ ئه‌فغانستان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی رای بۆب فینۆن به‌رپرسی ئێستا له وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ بۆ نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان، به رۆیته‌رز-ی گوتووه، پشكنینی باكگراوه‌ندی ئه‌منی كه‌سه‌كان له بنكه سه‌ربازییه‌كان پڕۆسه‌یه‌كی دورودرێژه، له‌لایه‌ن چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ بنبڕكردنی تیرۆر و كۆمپانیاكانی هه‌واڵگرییه‌وه ده‌كرێت.
ئه‌نتۆنی بلینكین، وه‌زیری ده‌ره‌وه پێداگری له رێكودروستی پڕۆسه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: "80%ی ئه‌وانه‌ی كه له ئه‌فغانستانه‌وه گواستراونه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ن كه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه، وێرای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆریان ئه‌وانه‌ن كه داوایان پێشكه‌شی VIS كردووه، هه‌رچه‌نده تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت پشكنینی ورد له په‌ڕاوه‌كاندا ده‌كرێت".
سه‌ڕه‌رای هه‌ر كه‌موكورتییه‌ك له پڕۆسه‌كه، هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئه‌فغانی كاتێك ده‌گاته ئه‌مه‌ریكا بڕی 2275 دۆلاری به دیاری ده‌درێتێ وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك تا شوێن پێی خۆی ده‌كاته‌وه و ده‌كه‌وێته سه‌ر پێی خۆی.
د.ی