به‌سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 كۆنفرانسی هێزی مانه‌وه‌ی گه‌نجان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24- هه‌ولێر:
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، 5ی ئه‌یلول/ سێپته‌مبه‌ری 2021، كۆنفرانسی هێزی مانه‌وه‌ی گه‌نجان به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 له‌لایه‌ن تۆڕی هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌كان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی رێكخه‌رانی ئه‌و كۆنفرانسه، ئه‌و پڕۆژه‌یه تایبه‌ته به گه‌نجان و ئامانج لێی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاره له كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌رگرتنی قه‌رزی بچووك به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و پیشاندانی توانای ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن به‌هره و پڕۆژه‌ی تایبه‌تی خۆیانن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و پڕۆژه‌یه تایبه‌ته به‌و گه‌نجانه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هاندانێك بۆ هه‌موو توێژی گه‌نجان.
به‌پێی پلانی دیاریكراو، كۆنفرانسه‌كه له كاتژمێر 10:05 خوله‌كی به‌یانی به گوتاری به‌خێرهاتنی میوانه‌كان له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێره‌وه ده‌ستپێ ده‌كات و دواتر گوتاری سه‌رپه‌رشتیاری تۆڕی هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كرێت.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه، گوتاری هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرێت و دوای نمایشكردنێكی ڤیدیۆیی، یه‌كه‌م پانێڵی كۆنفرانسه‌كه له كاتژمێر 10:30 خوله‌ك ده‌ستپێده‌كات.
له پانێڵه‌كاندا هه‌ریه‌ك له رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، د. محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و سه‌لمه فاتح، سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری و لاوان و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی، سه‌رۆك رێكخراو و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیدار به بابه‌ته‌كه به‌شدار ده‌بن.
H.B