وهزیری سامانه سرووشتییهكان: نرخی بهنزین ههرزان دهبێت
K24- ههولێر:
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی کارەکانییەوە دروشمی چاکسازی بەرزکردەوە، لە سەرجەم سێکتەرەکان بە کردەیی دەستی پێکرد، لە دیارترینیان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، کە سەرەچاوەیەکی سەرەکی و گرنگی دارایی هەرێمی کوردستانە لهو بارهیهوه کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروستییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین لێدوانیدا بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری، گەشبینی خۆی بەو سامانە گرنگە دووپاتکردەوە.
لە بارەی نرخی بەنزینيش، وەزیری سامانە سروشتیییەکان گوتی: بڕیاری ناردنی بەنزین لە لایەن عێراقەوە دەرچووە، ئهوهی ماوهتهوه دیاریكردنی میكانیزمی گواستنهوهیه، کە بە چ شێوەیەك بگاتە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەش لە هەوڵی دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی بەپەلە دان و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە هەوڵەکانی بۆ ئهو مهبهسته بەردەوامە.
وهزیری سامانه سروشتییهكان موژدهی دابەشکردنی نەوت سپیشی دا، کە بە گوێرەی پلانەکان لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و روونیشی کردەوە، عێراقیش نەوتی سپی دەکڕێت و لەبارەی نرخەکەشی پێویستی بە هەماهەنگی هەیە، چونکە کڕینی کیرۆسین پێویستی به بودجهیهكی تایبهته.
سهبارهت به پەیوەندیییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقیش، وەزیری سامانە سروشتییەکان گوتی: لەسەر چەندین بابەتی پەیوەست بە نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق نزیكبوونەوەی باش هەیە، بە تایبەت لە پێگەیاندن و مەشقپێکردنی ستافهكانی سێکتەری نەوت، و کاردەکەن بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری پیشەسازی نەوت. جهختیشی كردهوه، هەوڵ دەدەن لە ئایندەیەکی نزیکدا بانگهێشتی وەزیری نەوتی عێراقیش بکەن، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاوی بە کارەکانی هەرێمی کوردستان بکەوێت.
دوای بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە، بە مەبەستی دابینکردنی بودجەی پێویست، لە دەیەی رابردووەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان كردووه، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین کۆمپانیای بواری نەوتی جیهانی لە هەرێمی کوردستان دەستیان بە کارکردن کرد، بەڵام ناجێگیری بازاڕی نەوت و هەڵبەز و دابەزی بەردەوامی نرخهكهی، بە تایبەت لە دوای بلاوبوونەوەی کۆرۆنا و داکەوتنی نرخی نەوت، کابینەی نۆیەم بە جددی دەستی بە چاکسازی لە سێکتەرەکە کردووە و مەبەستییەتی بە باشترین شێواز ئەو سەرچاوە سروشتییە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان و نەوەکانی داهاتوو بهكاربهێنێت.
H.B