بایرن میونشن گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی ریال مه‌دریدی ڕه‌ت كردۆته‌وه
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ئۆفه‌رێكی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی كه ده‌گاته 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گه‌یشتن به تواناكانی دێڤید ئالابا ره‌تده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا رایگەیاندووە، خۆزێ ئه‌نخێل سانچێزی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یانه‌ی مێره‌نگی چه‌ند جارێك گه‌شتی شاری میونشنی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئالابا كۆ ببێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڤارییەکان ره‌تیانكردۆته‌وه به كه‌متر له 80 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ناوه‌راستكاره‌كه‌ی ببێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له مانگی مارسی رابردوو بایرن گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌ی تا ساڵی2021 نوێكرده‌وه.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، باوکی ئالابا بە بەڕێوەبەری کارەکانی ریال مەدریدی راگەیاندووە کە کوڕەکەی حەز دەکات پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە بکات.