وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا کوژرانی حەوت ئەندامی پەکەکەی راگەیاند
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی 7 ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌ی له چیای گاره راگه‌یاند، كه ژماره‌یه‌كیان به‌رپرسن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، فڕۆکە جەنگییەکانیان حەوت ئەندامی پەکەکەیان لە چیای گاره کردووه‌تە ئامانج، لە ناویاندا دووانیان بەرپرسن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییەی وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردوەتەوە، لە ناو ئەو حەوت کوژراوەدا، بەرپرسی رێکخستنی ژنان، بەرپرسانی ئەکادیمیا، بەرپرسی مەشقپێکردن لەسەر تیرۆرکردن و بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پەکەکە هەن.
نزیكه‌ی ساڵێكه شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چڕبوونه‌ته‌وه و به پاساوی بوونی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه، هێزه‌كانی توركیا ده‌یان كیلۆمه‌تر هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
H.B