یه‌كێتی وه‌ڵامێكی توندی ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌یه‌ده ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه میدیای فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ئه‌و حزبه وه‌ڵامێكی توندی لێدوانێكی ئالدار خه‌لیل، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده)ی دایه‌وه، كه به گوته‌ی خۆی ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌یه‌ده گوته‌ی نه‌شیاوی ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی، ئه‌و گوتانه‌ی ئالدار خه‌لیل به ده‌ستوه‌ردانێكی قبوڵنه‌كراوه له كاروباری ناوخۆی یه‌كێتی و گوتی: ھه‌موو لایه‌ك به حزبه‌كه‌ی ناوبراویشه‌وه ده‌زانێت چه‌ند قوربانی و هاریكاریمان پێشكه‌ش به په‌یه‌ده كردوون.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئاماژه‌كانی ئاڵدار خه‌لیل و تانه شاراوه‌كانی له‌باره‌ی گومانكردن له هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژه‌یه‌كی ناڕه‌وا و بێ ئاست و نه‌گونجاون.
دووپاتیشیكرده‌وه، ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌لۆێسته شه‌رمه‌زار و ناڕاست و دنه‌ده‌رانه نه پێش و نه دوامان ده‌خات، باشتره ئاڵدار خه‌لیل و پارتی یه‌كێتی دیموكراتی هه‌وڵ و هێزیان بخه‌نه‌گه‌ڕ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفت و ئاڵنگارییه زۆرانه‌ی هاتوونه‌ته به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان و ناوچه كوردییه‌كانی سوریا و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی پارته كوردستانییه‌كانی تردا نه‌كات.
H.B