كچێك له په‌نجه‌ره خۆی فڕێده‌داته‌وه خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "جمهوریه‌ت"ی توركی بڵاویكرده‌وه، كچێك به ناوی "شیرین"، كه ته‌مه‌نی 19 ساڵه، له په‌نجه‌ره‌ی یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی "ئه‌نتاڵیا" خۆی فڕێدایه خواره‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ئاماژه به‌وه كراوه، كچه‌كه بۆیه ئه‌و كاره‌ی كردووه، تا له‌ده‌ست رفێنه‌ره‌كانی رزگاری ببێت.
گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كه كچێك له به‌رزایی 10 مه‌تره‌وه له په‌نجه‌ره خۆی فڕێدایه خواره‌وه و به ئۆتۆمبێلێك كه‌وت، دواتر كه‌وته سه‌ر زه‌وی.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه شیرین ده‌ستبه‌سه‌ر بووه، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه رفێنراوه، كه له ئێرانه‌وه هاتبوون و ویستوویانه بیفرۆشن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه "شیرین" ئاشكرای كردووه، كه "ئه‌وان له ئێرانه‌وه هاتبوون، منیان رفاند و دواتر له‌و شوقه‌یه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردم، ، ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دام و ده‌یانویست بمفرۆشن".
رۆژنامه‌ی "ته‌قویم"ی توركی بڵاویكرده‌وه، كچه‌كه له كاتی خۆهه‌ڵدانی له په‌نجه‌ره‌كه‌وه هاواری كردووه و گوتویه‌تی "رزگارم بكه‌ن"، پۆلیسی ئه‌نتاڵیاش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و دۆسییه ده‌ستپێكردووه.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ده‌ركه‌وتووه، کە ئەو كچه گەنجە هەوڵی بازدان دەدات، دوای ئەوەی قاچەکانی لە پەنجەرەکە دەرخست، پێش ئەوەی بە بێباکانە باز بدات، ژمارەیەك لە رێبوارەکانی شه‌قامه‌كه‌ش بەپەلە چوونە سەری و دوای هاوکاریكردنی، فریاكه‌وتنی پزیشكیان بانگكردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، شیرین به‌هۆی خۆهه‌ڵدانه‌وه بریندار بووه و چه‌ند بڕبڕه‌یه‌كی ملی شكاوه، بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
'Beni kurtarın' diyerek pencereden atladı
— Takvim (@takvim) September 3, 2021
İddiaya göre kaçırılıp rehin tutulan 19 yaşındaki Şirin N.E, apartmanın penceresinden kendini boşluğa bıraktı. Park halindeki bir otomobile, ardından beton zemine düşen genç kız yaralanırken, o anlar cep telefonu kamerasına yansıdı
د.ی