دوو زیندانی لەژێر ئەشکەنجەدان لە عێراق گیانیان لەدەستدا

ناوی زیندانییەکان ئاشکرا دەکرێت
زیندان
زیندان

K24 – هەولێر

بەهۆی ئەشکەنجەدان دوو زیندانی لە عێراق گیانیان لەدەستدا، ناوی زیندانییەکان ئاشکرا دەکرێت.

سەنتەری بە دیکۆمێنتکردنی تاوانەکانی جەنگ لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو زیندانی لە گرتووخانەکانی عێراق لە ئەنجامی ئەشکەنجەدان گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، زیندانی یەکەم ناوی لەیس حەسەن مەحموودە و لە پارێزگای واست لە ئەنجامی ئەشکەنجەدان لە گرتووخانەی ئەو پارێزگایە گیانی لەدەستداوە، زیندانی دووەم ناوی حەمەد حوسێنە و دانیشتووی سنووری شارۆچکەی حەویجەیە، لە گرتووخانەی هەواڵگری پارێزگای کەرکووک گیانی لەدەستداوە.

لەماوەی رابردوودا چەندینجار رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەنێوخۆی عێراق و دادگاکانیان تۆمەتبارکردووە، کە لە کەیسەکانی تایبەت بە تیرۆر بێلایەن نین، هەروەها ئاماژەیان بەوەداوە، بارودۆخی زیندانیان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق خراپە و مامەڵەی نەشیاویان بەرامبەر دەکرێت.