سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە هادی ئەلعامری دەکات

K24 - ههولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (5ی ئەیلوول/ سێپتێمبهری 2021) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هادی ئەلعامری، سهرۆكى هاوپهيمانيى فهتح كرد، بۆ كۆچى دوايى سێ برازاى، كه له رووداوێكى دڵتهزێنى ئاگركهوتنهوهدا له بهغدا گيانيان له دهست دا.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.