به‌ بڕی 499 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ له‌ سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت

تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی كەرتی (8)ی ئابڵاخ دروستده‌كرێت
سلێمانی
سلێمانی

K24 - هه‌ولێر:

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 499 ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی (212)ی كەرتی 8ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار واژووی لەسەر خەرجكردنی بڕی (499) ملیۆن و (254) هه‌زار و (690) دینار كرد، كە ئەو بڕە پارەیە لەسەر داهاتی رێژەی 15%ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە.

بە گوێرەی یاسا و رێنماییەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی تایبەت بە دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی (212)ی كەرتی (8)ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی جێبه‌جێ دەكرێت.

 

د.ی