سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی کۆماری گەلی تورکیا دەکات

پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا کرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا کرد

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 5 ی ئەیلولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی کۆماری گەلی تورکیا ( CHP) بە سەرۆکایەتی ئۆگوز کان سالیجی جێگری سەرۆکی پارتەکە کرد.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا.

جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری، سڵاوو ڕێزی کەمال کلیچیدار ئۆغلۆی سەرۆکی پارتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی کە یەکەمجارە شاندێکی باڵای پارتی کۆماری گەلی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، گوتیشی ئامانجمان لە سەردانەکە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و خستنەڕووی بۆچوونی پارتی کۆماری گەلە دەربارەی چەند بابەت و پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش.

سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا دراوسێ و وڵاتێکی گرنگی ناوچەکە و جیهانە و هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی سەقامگیرییە لە ناوچەدا و هەمیشە خوازیاری باشترین پەیوەندییە لە گەڵ تورکیا کە وڵاتێکی فرە نەتەوە و ئایین و پێکهاتەی جیاوازە، کە نیشانەی دەوڵەمەندی وڵاتەکەیە. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا کرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی کۆماری گەلی تورکیا کرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا کرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی کۆماری گەلی تورکیا کرد