چه‌كدارانی ده‌رعا ده‌برێنه توركیا
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی سووریا، كه لایه‌نگری توركیان له دژی دیمه‌شق، له شاری "درعا"ی باشووری سووریا داوا ده‌كه‌ن به نێوه‌ندگیری رووسیا بگوازرێنه‌وه بۆ توركیا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ئاژانسی "سپۆتنیك"ی رووسی راگه‌یاندووه، ئه‌و چه‌كدارانه داوایان كردووه، بگوازرێنه‌وه بۆ توركیا و ره‌تیانكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق دانووستان بكه‌ن و بگه‌نه رێككه‌وتن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، به ئاژانسه‌كه‌ی وتووه: هه‌مووان رازی بوونه له ده‌رعا ده‌ربچن و لیژنه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌ش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان بگوازرێنه‌وه بۆ توركیا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ردوو لایه‌نی توركی و رووسی رازیبوونه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له "ده‌رعا" گیریان خواردووه بگوازرێنه‌وه بۆ توركیا و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌كه‌دا بێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته توركیا (40) پاسی گه‌وره‌ی ره‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری "ده‌رعا" كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر چه‌كدارێكی ناڕازی خۆی و خێزانی بگوازرێنه‌وه بۆ توركیا.
له (29ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2021)، سوپای سووریا هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی بۆ سه‌ر "ده‌رعا" ده‌ستپێكردووه، به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا نه‌یاره‌كانی له‌و شاره.