قالیباف: ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر نه‌مانی هه‌ژموونی
K24 – هه‌ولێر:
"محه‌مه‌د باقر قالیباف"، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان به‌و جۆره، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ره‌و له‌ناوچوونه.
هه‌رچه‌ند دوا واده بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا (31ی ئاب/ ئۆگستی 2021) بوو، به‌ڵام تاڵیبان رۆژی (15ی ئاب/ ئۆگستی 2021)، چووه ناو كابوله‌وه و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نگرانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێنا، كه ماوه‌ی (20) ساڵی رابردوو، حوكمی ئه‌فغانستانیان ده‌كرد.
به گوێره‌ی "رێككه‌وتنی ده‌وحه" له نێوان بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا، بڕیار بوو له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان بكشێته‌وه، به‌ڵام واده‌كه درێژكرایه‌وه بۆ كۆتایی مانگی رابردوو و له‌و واده‌یه‌دا كۆتایی به ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی 20 ساڵی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی "هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی_ناتۆ" له ئه‌فغانستان هات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021)، سه‌رۆكی "ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران"، رایگه‌یاند، "هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا به‌و جۆره شه‌رمه‌زاركه‌رانه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێچرانه‌وه‌ی سه‌رده‌می هێزی ئه‌مه‌ریكا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا".
"قالیباف" گوتیشی: "گه‌لی ئێران مكوڕه له‌سه‌ر پاراستنی مافه ئاینی و مرۆییه‌كانی گه‌لی ئه‌فغانستان و سه‌قامگیری ئاسایش و ئارامی ئه‌و وڵاته".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئیراده‌ی ئێران له هه‌مبه‌ر ئه‌فغانستان هاوڕێكه له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی گه‌لی ئه‌فغانستان و ئێمه به‌رگری له‌و گه‌له شه‌رافه‌تمه‌نده ده‌كه‌ین، له هه‌مبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكی ده‌ره‌كی كه بیه‌وێت كێشه بۆ سه‌قامگیری ئه‌فغانستان درووست بكات، ده‌وه‌ستینه‌وه".