له كه‌ركووك 12 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كوژران

K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامی ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه‌ی شه‌وی رابردوو داعش كردییه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، 12 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران.
شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی له كه‌ركووك.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "كوردستان 24" ژماره‌ی قوربانیانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، به تایبه‌تی پۆلیسی ئیتیحادی گه‌یشتووه‌ته (12) كوژراو و (3) بریندار.
ئه‌وه‌ش روونبووه‌ته‌وه، له ناو كوژراوه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادیدا، چه‌ند كه‌سێكیان پله‌دارن و ئه‌فسه‌ری ریزی پۆلیس بوونه.
هێرشه‌كه‌ی داعش له سنووری ناحیه‌ی "ره‌شاد"ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك كرایه سه‌ر پۆلیسی ئیتیحادی و پێكدادانی چه‌كداری له نێوان هه‌ردوولا رووی‌دابوو.
به هۆی هه‌بوونی بۆشایی ئه‌منی له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌تی دوای رووداوه‌كانی (16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017) و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه و ناو به ناو كرده‌ی تیرۆریستی له دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه عێراقییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.