سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە ھادی ئەلعامری دەکات

K24 - هه‌ولێر:
سەرۆك مەسعود بارزانى، ئه‌مڕۆ یەکشەممە (5ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) په‌يوه‌ندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھادی ئەلعامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ئەنجامدا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆك بارزانی پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆی بە به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى راگەیاند، بۆ گیانلەدەستدانی سێ برازای لە ئەنجامی رووداوی ئاگرکەوتنەوە.
سه‌رۆك بارزانى هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆى بۆ بەڕێز ھادی ئەلعامری دەڕبری و هيواى خواست خودای مه‌زن گيانى هه‌رسێ خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و سەبر و ئارامی بە کەسوکاریان ببەخشێت.