وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی: هه‌فته‌یه‌ك سه‌رجه‌م بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین تایبه‌تكراوه بۆ مامۆستایان
K24 – هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر رۆشنایی راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، ئه‌مڕۆ بڕیار درا تا 15ی ئه‌م مانگه ته‌واوی مامۆستایان ڤاكسین وه‌ربگرن.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی: "سەرجەم سەنتەر و بنکەکانی پێدانی ڤاکسین لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە و ناوشار و قەزا و ناحیەکان بۆماوەی یەک هەفتەی تەواو لە رێکەوتی 7 ئەیلول تاوەکو 15 ئەیلول 2021 تایبەت بکرێت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان بەمەبەستی تەواوکردنی سەرجەم مامۆستایان بە وەرگرتنی ڤاکسین پێش کردنەوەی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان".
وه‌زاره‌ته‌كه داوای له مامۆستایان كردووه، "به بەپەلە هەر سه‌رجه‌م مامۆستایان ئەمڕۆ خۆیان لە سیستەمی ئۆنڵاینی وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار بکەن".