پزیشكێكی رووسی: ڤایرۆسی كۆرۆنا چالاكی سپێرمی پیاوان لاواز ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له‌یلا ئاده‌میان، گه‌وره پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ئافره‌تان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رووسیا داوای له‌و پیاوانه كرد، كه ئاره‌زووی منداڵبوونیان هه‌یه، خۆیان له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن.
له لێدوانێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاده‌میان گوتی: لینجه مادده‌ی ناو سپێرمه‌كانی ئه‌و پیاوانه‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، له‌ڕووی جیناته‌وه تووشی كێشه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كرداری زاوزێ لای پیاوان هه‌یه.
ئه‌و پسپۆڕه رووسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، چالاكی ده‌نكۆڵه ده‌زووله‌ییه‌كانی ناو لینجه مادده‌ی سپێرمی ئه‌و پیاوانه‌ی پێشتر تووشی كۆرۆنا بوونه، لاواز ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش له داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر توخمه‌خانه‌ی نێرینه و چالاكی گه‌میته‌كانی پیاوان له كرداری زاوزێ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پیاوانه ئه‌نجامدراون كه ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كه‌ن كه پێكوته‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخی لینجه مادده‌ی سپێرمی پیاوان نابێت و چالاكی توخمه گه‌میته‌كانیشیان له كرداری زاوزێ لاواز نابێت.
H.B