ره‌ئیسی: واشنتن و پاریس له ئه‌فغانستان هه‌ره‌سیان هێنا
K24- هه‌ولێر:
ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا، كه ناتۆ و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، هه‌ره‌سیان هێنا، بۆیه ده‌بێت تاران ئه‌و دۆخه بۆ ئه‌فغانیه‌كان دروست بكات تاوه‌كو ته‌واوی پێكهاته‌كانی پێكه‌وه به ئاشتیانه بژین.
سه‌رۆكی ئێران به ماكرۆنی راگه‌یاند، ئێران ئاماده‌یه ئاسایش و سه‌قامگیری و ئاشتی بۆ ئه‌فغانستان دابین بكات، هه‌ر هه‌نگاوێك له‌مپێناوه، زامنی ئاسایشی وڵاتانانی دراوسێی ئه‌فغانستانیشه.
راشیگه‌یاند، گرنگترین ماف بۆ ئه‌فغانییه‌كان، پێدانی مافی چاره‌ی خۆنووسینه، هه‌روه‌ها رێكخراوی داعش به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان رێكخراوێكی تیرۆریستییه و ده‌بێت به‌ره‌نگاری ببینه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان فه‌ره‌نسا و ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا په‌ره‌ی پێده‌درێت، پێویست به نێوه‌ندگیری هیچ لایه‌نێكی دیكه ناكات.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب