ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی راگه‌یه‌ندرا

دڵنیایی ده‌درێته‌ ئه‌و قوتابیانه‌ كه‌ په‌ڵپ "إعتراض"ـیان هه‌یه‌.. به‌دواداچوون بۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تیی بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 راگه‌یاند و داواش له‌و قوتابیانه‌ ده‌كات، كه‌ په‌ڵپ "إعتراض"ـیان له‌ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌یه‌، له‌ ماوه‌ی 4 رۆژدا فۆڕمی ناڕه‌زایه‌تی پڕ بكه‌نه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ داواشی له‌ قوتابیانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ره‌تی كرد، لەکاتی هەبونی ناڕەزایی لە ئه‌نجامی نمرەکانتان، دەتوانن لە سنووری پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕبکەنەوە، دڵنتیاییشیان پێ ده‌دات، كه‌ بە ووردی لە پەڵپەکانیان دەکۆڵنەوە.

ئاگاداری قوتابیانیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌:

1- قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز دەکەینەوە کە پەڵپ (اعتراض) لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەست پێدەکات وە کۆتا وادە 2021/9/9 دەبێت تا تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی.

2- سەرجەم قوتابخانەکان و خوێندنگاکان ئاگادار دەکەینەوە، کە لەماوەی دیاریکراو بۆ پەڵپ گرتن ئامادەبن لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکانیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ.

بۆ وه‌رگرتنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان كرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌:

ئەنجامی تاقیکردنەوەکان (azmwnakan.com)