پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا: چوار كه‌س له رووداوێكی ته‌قه‌كردن كوژران
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا كوژرانی 4 كه‌سی له رووداوێكی ته‌قه‌كردن له شاری لیكلاند له ویلایه‌تی فلۆریدا، راگه‌یاند.
پۆلیس راشیگه‌یاند، له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا، له نزیك خانووێكی بۆمبڕێژكراودا، كه‌سێك ته‌قه‌ی كردوو به‌هۆییه‌وه 4 كه‌س كوژران و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش ده‌ستگیر كرا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، گریدی جاد، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له باكووری لیكلاند هێزه‌كانی پۆلیس ده‌نگی ته‌قه‌یان بیستووه، له‌كاتی گه‌یشتن بۆ شوێنه‌كه، كه‌سێكیان بینیووه كه له ئاماده‌باشیدابووه بۆ شه‌ڕكردن له رێگه‌ی چه‌كه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه بۆ ناو خانووێك هه‌ڵاتووه كه گوایه خانووه‌كه بۆمبڕێژكراوه، دواتر دێته ده‌ره‌وه‌و خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌كات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، دوای رووداوه‌كه ته‌رمی 4 كه‌س، دوو ئافره‌ت و پیاوێك و كۆرپه‌یه‌ك، بینراوه، جیا له‌وه‌ش منداڵێكی 11ساڵان به سه‌ختی بریندار بووه.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب