راگه‌یه‌ندراوێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانیان له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی كه‌سێك به‌ناوی (ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین ره‌سول) بوون، كه دانیشتووی هه‌ولێر بوو و به مادده‌ی (406) له دادگا داواكراو بوو، له رێكه‌وتی (23/5/2021) داواكراو ته‌قه‌ی لێكردوون و دوو كارمه‌ند و هاووڵاتییه‌كی ئافره‌ت بریندار بوون و تاوانباره‌كه‌ش رایكرد.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و تاوانباره به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له هاووڵاتییان ده‌كرد و ببووه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان و پێشتریش هاووڵاتییه‌كی به ناوی (فه‌رهاد جه‌بار محه‌مه‌د)ی كوشتووه و خۆی له شوێنێكی نادیار حه‌شار داوه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێردا هاتووه، ئه‌و تاوانباره 7 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه به مادده‌كانی "تیرۆر، هه‌ڕه‌شه، كوشتن". دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان توانرا شوێنه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی مهابادی ناو شاری هه‌ولێر ده‌ستنیشان بكه‌ن و ئه‌مڕۆ تیمه‌كانیان هه‌وڵیاندا ده‌ستگیری بكه‌ن، به‌ڵام جارێكی دیكه تاوانباره‌كه به‌چه‌ك رووبه‌ڕووی هێزه‌كانیان بووه‌وه و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا دوو كارمه‌ندی ئاسایش بریندار بوون و تاوانباره‌كه‌ش كوژرا.
هه‌روه‌ها هاووڵاتییانیش دڵنیا ده‌كاته‌وه، كه هێزه‌كانیان به‌رده‌وام له ئاماده‌باشیدان بۆ پارێزگاریكردن له سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ئاسایشی هه‌ولێر:
H.B