كوده‌تاچییه‌كانی غینیا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و ده‌ستوور ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپای تایبه‌تی غینیا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستوور و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاند، هه‌موو ده‌روازه‌یه‌كی ئاسمانی وشكانیشی داخست، دوای ئه‌وه‌ی (ئه‌لفا كۆندی) سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ستگیر كرا.
له‌مباره‌یه‌وه، (مامادی دومبویا) سه‌ركرده‌ی كوده‌تاچی و به‌رپرسی ئه‌ركه تایبه‌ته‌كان له سوپای غینیا، رایگه‌یاند، به‌ڵێنی گێڕانه‌وه‌ی دیموكراتییه‌ت به هاووڵاتیانمان ده‌ده‌ین، سه‌رده‌می سیاسه‌تی تاكه كه‌سی كۆتایی پێهات، له‌مه‌ودوا گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت.
راشیگه‌یاند، حكومه‌ت و ده‌ستووری وڵات په‌ك ده‌خه‌ین، ته‌واوی سنووره‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته داده‌خه‌ین، ژیانی (12،7) ملیۆن مرۆڤ له غینیا ده‌پارێزین.
كوده‌تاچییه‌كان ناویان له‌خۆیان ناوه ( لێژنه‌ی نیشتیمانی بۆ كۆبوونه‌وه و گه‌شه‌پێدان)، دوای ئه‌وه‌ی (كیندی) سه‌رۆكی وڵات، له ساڵی (2010)ـه‌وه ده‌سه‌ڵاتی غینیای گرتووه‌ته ده‌ست، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كوده‌تاچییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا.
غینیا ده‌كه‌وێته رۆژئاوای ئه‌فریقیا، له‌گه‌ڵ (غینیا بیساو)ـی دراوسێی، جیاوازه، له (33) پارێزگا پێكهاتووه، پایته‌خته‌كه‌ی (كوناكری)ـیه، كه گه‌وره‌ترین شاری غینیایه، به ناوه‌ندی ئابووری ئه‌و وڵاته داده‌نرێت، ژماره‌ی دانیشتوانی غینیا (12،7) ملیۆن كه‌سه، (24) پێكهاته‌ی ره‌گه‌زپه‌رستین، گه‌وره‌ترینیان، (فولا)ـیه، كه (%43)ـی غینیا پێكدێنن.
سیستمی سیاسی غینیا سه‌رۆكایه‌تییه، له سه‌رده‌می زوودا ئیمپراتۆڕیه‌تی غانا بوونی هه‌بووه، پاشان فه‌ره‌نسا له ساڵی (1849) خستیه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، تا (1958) سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند.
له ساڵی (2008)، (مو‌سا دادیس كامارا)، له رێگه‌ی رادیۆی فه‌رمی حكومه‌ت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی راگه‌یاند، دواتر كارپێكردنی به‌ده‌ستووریشی راگرت، ته‌واوی ده‌زگای حكومه‌ت و سه‌ندیكاكانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری راگه‌یاند، كه پێكهاتوون له ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی و مه‌ده‌نی.
له ئێستاشدا (25) ئه‌فسه‌ری ئه‌ركه تایبه‌ته‌كانی غینییا به سه‌ركردایه‌تی (مامادی دومبوی)، كوده‌تایه‌كیان له دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی (ئه‌لفا كۆندی) ئه‌نجامداوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ته‌كه و ده‌ستووری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، ناوبراویشی ده‌ستگیر كرد.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
ك.ب