پێشبینی دهكرێت ههموو شتێك بهسوودی ئارجێنتینا بشكێتهوه
زۆربهی پێشبینییهكان بۆ ئهوهن كه رهنگه فیفا به ههماههنگی كۆنمیبۆڵ له چهند كاتژمێری داهاتوو چارهنووسی یارییهكهی ئارجێنتینا و بهرازیل بهسوودی تانگۆ یهكلایی بكهنهوه.
یارییەکەی بەڕازیل و ئارجێنتینا لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای لاتین بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022 تەنیا پێنج خولەکی لێ بەڕێوەچوو، تەندروستی بەڕازیل لە ساتی یارییەکە داوای کرد یارییەکە رابگیرێت چونکە چوار یاریزانی ئارجێنتینا کە لە بەریتانیاوە هاتوون نابێت یاریی بکەن و دەبێت دەستبەجێ یاریگا جێبهێڵن، لە کاتێکدا شاندی ئارجێنتینا ماوەی سێ رۆژە لە بەرازیلە.
له گهرمهی دهستپێكی یارییهكه، پیاوێك له لایهن وهزارهتی تەندروستی بەڕازیل نێردرایه نێو یاریگه و بە پشت بەستن بە نوسراوێک داوای کرد کە چوار یاریزانی ئارجێنتینا دەستبەجێ یاریگا جێبهێڵن، چونکە سەرپێچیان لە پرۆتۆکۆڵی تەندروستی خۆپارێزی لە کۆرۆنا کردووە و بەپێی بەیاننامەی تەندروستی بەرازیل نابێت بەشداری یارییەکە بکەن و راستەوخۆ دەبێت کەرەنتین بکرێن.
بەرپرسانی بەرازیل داوایان دەکرد هەریەکە جیۆڤانی لۆ سێلسۆ، کریستیان رۆمێرۆ یاریزانانی تۆتێنهام و ئیمیلیانۆ مارتینێزی یاریزانی ئارسێناڵ و ئیمیلیانۆ بۆیندیای یاریزانی ئاستۆن ڤیللا کە هەر چواریان لە پرێمەرلیگ یاریی دەکەن یاریگا جێبهێڵن، چونکە بەپێی بڕیارێکی حکومەتی بەڕازیل کە لە 23ی مانگی حەوت دەرکراوە، چوونە ژوورەوەی کەسانی بیانی لە وڵاتانی بەریتانیا و هیندستان و باشووری ئەفریقا بۆ خاکی بەرازیل قەدەغەیە،.
ئاژانسی چاودێری تەندروستی نیشتمانی بەرازیل دەڵێت دوو کاتژمێر بەر لە یارییەکەش ئارجێنتینایان ئاگادار کردووەتەوە کە ئەم چوار یاریزانە نابێت بەشداری بکەن و دەبێت کەرەنتین بکرێن، دواتر پۆلیسی فیدرالی بەرازیلیان ئاگادار کردووەتەوە بە زووترین کات رێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ دوورخستنەوەی ئەم یاریزانانە لە یاریگا، لە کاتێکدا لەکۆی ئەو چوار یاریزانە سێیان لە پێکهاتەی سەرەکی یارییان دەکرد.
دوای ئەم رووداوە وەکو کرادانەوەیەک بەرامبەر بەرپرسانی بەرازیل یاریزانانی ئارجێنتینا بە تێکڕا بڕیاریاندا لاکێشەی سەوز جێبهێڵن و چوونە ژووری جل گۆڕینەوە، لە یەکەم لێدوانیشیدا لەسەر ئەم رووداوە مێسی دەڵێت بە داخەوە هەموو جیهان سەیری ئەم شانۆیە دەکات و پێیوایە ئابڕووچوونێکی گەورەیە.
یاریزانی بەرازیل بۆ ماوەیەک لە یاریگا مانەوە و لەنێو خۆیاندا مەشق و راهێنان و یاریی بچووکراوەیان کرد، لە کاتێکدا فێدراسۆنی ئەمریکای باشوور کۆنمیبۆڵ داوای لە بەرپرسانی بەرازیل کرد کە ئەم چوار یاریزانە یاریی بکەن و دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە ، هەڕەشەی ئەوەیشی کرد ئەگەر رێگە نەدرێت یارییەکە تەواو بکرێت ئەوا هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بە براوە بەرامبەر بەرازیل دادەنرێت،
دواجار یارییەکە بە هەڵپەسێردراوی مایەوە و یاریزانانی ئارجێنتینا نەگەڕانەوە یاریگا، هەر ئەمشەو بەرازیلیان جێهێشت و گەڕانەوە ئارجێنتینا و لە چاوەڕوانی بڕیاری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور کۆنمیبۆڵ دەبن.
كۆنمیبۆڵ له بهیاننامهیهكدا رایگهیاندووه كه ئهم یارییه له لایهن ناوبژیوانانی فیفاوه راگیراوه و پێویسته فیفا بڕیار لهسهر ئهم یارییه بدات.
به گوێرهی پێشبینی میدیاكان پێشبینی كراوه فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی له چهند كاتژمێری داهاتوو چارهنووسی ئهو یارییه لهبهرژهوهندی ئارجێنتینا یهكلایی بكاتهوه.