گرفتەکانی بەردەم پڕۆژەی شه‌قامى ئۆتۆبانى بابان چارەسەر دەکرێن

K24 - سلێمانی
له دوو كيلۆمه‌ترى شه‌قامى (ئۆتۆبانى بابان) كاركردن وه‌ستابوو، به‌هۆى هه‌بوونى شوێنى زياده‌ڕۆ و پاڵاوگه‌ى ناياسايى، دواى ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتيارانى پڕۆژه‌كه داوايان له لايه‌نه په‌يوه‌ندىداره‌كان كرد، به‌زوويى ئه‌و كێشەیە چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كاركردن به‌رده‌وام بێت، پارێزگارى سلێمانى له نزيكه‌وه سه‌ردانى پڕۆژه‌كه‌ى كرد و دڵنيايىدا كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى بە کوردستان24ی گوت: "خێرایی بەڕێوەچوونی کارەکە پێمان دەڵێت، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە گەرەنتی ئەوە دراوە کارەکان وەکخۆی جێبەجێ بکرێت، هەروەها هاووڵاتییان هاوکارن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان، کۆمپانیای جێبەجێکار و هاوبەشەکانیان زۆر بە جدی کار لە پڕۆژەکە دەکەن، هەموو لایەک هاوکارن کە هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم پڕۆژەکە دروست نەکرێت".
لە ماوەکانی رابردوودا سه‌رپه‌رشتيارانى پڕۆژه‌كه ورده‌كارى ئاسته‌نگه‌كانيان خستبووه‌ڕوو، ئێستاش دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كاركردن ده‌ستىپێكردووه و به‌ره‌و پێشچوونى باشى به‌خۆيه‌وه بينيووه.
ئارى عه‌لى، ئه‌ندازيارى سه‌رپه‌رشتيارى پڕۆژه‌ى ئۆتۆبانى بابان دەڵێ: "کارکردن لەم پڕۆژەیە گەیشتووەتە قۆناغی تێکەڵەڕێژکردنی بن چینی شەقامەکە، هەر رێگرییەکیش هەبێت چارەسەر دەکرێت و لیژنەی تایبەت هەیە".
زیاتر لە 35٪ی پڕۆژەی شەقامی ئۆتۆبانى بابان له سلێمانی تەواو کراوە، تا کۆتایی ئەمساڵیش تەواوی کارەکانی بڕین و پردەکان و ئاوبارەکانی شەقامەکە تەواو ده‌كرێن، بڕياره له دووساڵى ئاينده پڕۆژه‌كه به ته‌واوى جێبه‌جێ بكرێت.