كۆرۆنا و ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزی له‌یه‌ككاتدا ده‌رده‌كه‌ون؟

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزی و كۆرۆنا له‌و نه‌خۆشیانه‌ن، كه تووشی سییه‌كان ده‌بێت، ماڵپه‌ڕی "Only My Health" بڵاویكرده‌وه، كه هه‌ندێك گۆڕانكاری كه‌م له ڤایرۆسه‌كان درووست بووه، بۆ سه‌لامه‌تی تووشبووان، جیاكردنه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسه‌كه زه‌حمه‌ت بووه.
دكتۆر "ڤیگنیش نایدۆ"، پزیشكی راوێژكاری له نه‌خۆشخانه‌ی "یاشوا" له "حه‌یده‌ر ئاباد"ی هیندستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌كرێت كه‌سێك له یه‌ك كاتدا تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزی و كۆرۆناش ببێت، ده‌كرێ نیشانه‌كانی هه‌ردوو په‌تاكه‌ی لێده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام كۆرۆنا خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه، به‌راورد به هه‌ر په‌تایه‌كی دیكه، بۆیه پێویسته دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یڕه‌و بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ندی لێكچوونی له‌نێوان نیشانه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی هه‌یه، كه تووشی سییه‌كان ده‌بێت، بۆیه ناسینه‌وه‌ی نیشانه‌كان كارێكی ئاسان نییه و ناكرێت ده‌ركه‌وتنی نیشانه بكرێته پێوه‌ر بۆ دیاریكردنی جۆری په‌تاكه.
ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه، له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن و تامكردن به شێوه‌یه‌كی گشتی ئاماژه‌یه‌كن بۆ تووشبوون به كۆرۆنا، هه‌موو تووشبوویه‌كی ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزیش په‌لی گه‌رمی له‌شیان به‌رز نابێته‌وه، زۆرجار سكچوون یه‌كێك له نیشانه‌كانی كۆرۆنایه له گه‌نجان، به‌ڵام ئه‌مه له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن كه‌متر رووده‌دات، به‌ڵام ئه‌مانه به‌س نین و پێویسته بۆ ده‌ستنیشانكردنی جۆری په‌تاكه پشكنینی تاقیگه‌یی بكرێت.
پسپۆڕان پێیانوایه به‌هۆی كاریگه‌ریی ڤاكسینه‌كانه‌وه نیشانەکانی ئێستای په‌تای كۆرۆنایان نەرمتر کردووە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ماوه‌ی په‌تاكه درێژتر ده‌بێت و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی زیادبوونی بڵاوبوونەوەی توشبووان.
نیشانەکانی ئەنفله‌وه‌نزای وەرزی و ئەنفله‌وه‌نزای به‌راز زۆر هاوشێوەن، زۆربەی نیشانە باوەکان لە نەخۆشیەکانی هەناسەدا، کە بەهۆی ڤایرۆسی هه‌ردوو جۆر ئەنفله‌وه‌نزا دروست دەبێت، بریتین لە:
هه‌ستكردن به تا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش، كۆكه‌یه‌ك ره‌نگه وشك بێت، یان گه‌روو بگرێت، هه‌ستكردن به هه‌ناسه‌ته‌نگی، ماندووبوون و داهێزران، گێژبوون، هه‌وكردنی گه‌روو، هه‌رستكردن به له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی، لووت گیران، ئازاری ماسولكه‌كان، ژانه‌سه‌ر و هێڵنج، رشانه‌وه، له‌ده‌ستدانی هه‌ستی برسیبوون، سكچوون، له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن و تامكردن.
د.ی