كریستیانۆ: من باشترینی مێژووم
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نوێترین دیمانه‌یدا خۆی به باشترین یاریزانی مێژوو وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێت: مێسی به‌هێزترین ركابه‌ره كه رووبه‌ڕووی بوومه‌ته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ده‌ڵێت: به‌پشتبه‌ستن به‌و نازناوانه‌ی له چه‌ند خولی جیاواز به‌ده‌ستمهێناوه من باشترین یاریزانی مێژووم، به‌دڵنیاییه‌وه لیۆ مێسیش به‌هێزترین ركابه‌ره كه له نێو یاریگه رووبه‌ڕووی وه‌ستاومه‌ته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه رێگه به دایكی نادات له‌مه‌ودوا بێته نێو یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد ئاماده بێت، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: دایكم ته‌مه‌نی له 70 ساڵی نزیك ده‌بێته‌وه و له كاتی ئاماده‌بوونی له یارییه‌كان زۆر هه‌ست به جۆش و خرۆش و هه‌ڵچوون ده‌كات، پێشتر جارێك له یاریگه ددانی شكاوه و دووجاریش بێهۆش بووه، ده‌مه‌وێت پارێزگاری له دایكم بكه‌م، چونكه باوكم له‌ده‌ستداوه و نامه‌وێت بێ دایكیش بم.