سوپای توركیا دوو گوندی له سنووری قه‌زای زاخۆ تۆپباران كرد
K24- هه‌ولێر:
تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا دوو گوندی له سنووری ناحیه‌ی باتیفای سه‌ر به قه‌زای زاخۆی به چڕی تۆپبارانكرد و به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری ماددی به‌ر گوندنشینانی ئه‌و دوو گونده كه‌وت و هێلی كاره‌بای هه‌ردوو گونده‌كه‌ش له‌كاركه‌وت.
ئیسلام یوسف، په‌یامنێری كوردستان24 له سنووره‌كه رایگه‌یاند، به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا هه‌ردوو گوندی بانكی سه‌روو و بانكی خواروویان به چڕی تۆپبارانكرد، له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆر به خانوو، ره‌ز و باخ، ئۆتۆمبێل و بێستانه‌كانی گوندنشینان گه‌یشت.
په‌یامنێری كوردستان24 گوتیشی: تۆپبارانه‌كه ته‌نیا 50 مه‌تر له خانووی هاووڵاتیانه‌وه دوور بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو دانیشتوانی ئه‌و دوو گونده و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریان بڵاوبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه ستوونه‌كانی كاره‌بای ئه‌و دوو گونده له‌كاركه‌وتوون و كاره‌با له‌سه‌ر هه‌ردوو گونده‌كه پچڕاوه و زیا به شه‌قامه‌كانیش گه‌یشتووه.
جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ تۆپبارانكراوه، هه‌مان ئه‌و ناوچه‌یه‌یه، كه به‌ر له رۆژێك به‌هۆی ته‌قینی بۆمبێكی چێندراوی په‌كه‌كه له‌سه‌ر یه‌كێك له رێگاكان به ئۆتۆمبێلێكی گه‌شتیاراندا، دوو گه‌شتیاری عه‌ره‌ب گیانیان له‌ده‌ستدا و ئۆتۆمبیله‌كه‌شیان تێكشكا.
وه‌ك په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و دوو گونده ده‌كه‌ونه سنووری ناحیه‌ی باتیفا و ته‌نها 25 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری قه‌زای زاخۆوه دوورن.
H.B