به‌رهه‌ڵستكاری په‌نجشیر: له دژی تاڵیبان ده‌ست به جه‌نگی پارتیزانی ده‌كه‌ین

K24- هه‌ولێر:
عه‌لی مه‌یسه‌م نزاری، گوته‌بێژی هێزه‌كانی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری په‌نجشیر گوتی: هێزه‌كانیان تاكتیكی شه‌ڕكردنیان به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌گۆڕن.
گوته‌بێژی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری په‌نجشیر ئاشكرایكرد: ئێستا ئه‌وان به‌ره‌و شاخه‌كان كشاونه‌ته‌وه و له‌وێوه به‌رده‌وامی به شه‌ڕه‌كه‌یان ده‌ده‌ن و له دژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ست به شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كه‌ن.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د مه‌سعود، سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری نیشتمانی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له په‌نجشیر له شه‌ڕی دژ به تاڵیبان به‌رده‌وامن و داواشی له هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌فغانستان كرد، له دژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان چه‌ك هه‌ڵگرن.
له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ویلایه‌تی په‌نجشیری له باكووری كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان راگه‌یاند.
ویلایه‌تی په‌نجشیر ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه و به په‌ناگه‌ی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری نیشتمانی له ئه‌فغانستان داده‌نرێت، كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د مه‌سعود، كوڕی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعودی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك تاجیكیه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: نوفوستی
H.B