به‌هۆی كۆچی ئه‌فغانییه‌كان توركیا سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران تووند ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
توركیا ئاستی چاودێریكردنی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران چڕتر كرده‌وه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری نایاسایی ئه‌فغانی هه‌وڵیانداوه بچنه ناو خاكی توركیا، دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌فغانستانی كۆنتڕۆڵكرد و زۆربه‌یان له وڵاته‌كه‌یان كۆچیانكرد.
محه‌مه‌د ئه‌مین بلمیز، سه‌رۆكی شاره‌وانی وان رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵات، پاڵپشتی زیاتری ئه‌منی بۆ سه‌ر سنووره‌كان ناردووه، دوای ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌فغانستان به‌ته‌واوه‌تی شڵه‌ژا.
راشیگه‌یاند، بۆ پاراستنی ئاسایشی توركیا، سنووره‌كان تووندتر ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌موو ئامێرێكی پێشكه‌وتوو به‌كار دێنین بۆ ئه‌وه‌ی سنووره‌كان پارێزراو بێت، بۆ ئه‌مه (103) تاوه‌ر بۆ چاودێریكردنی سنووری نێوان توركیا له‌گه‌ڵ ئێران دروستكراوه.
روونیكرده‌وه، دیواری سنووری نێوان توركیا و ئێران به درێژایی وان تاوه‌كو بایه‌زید و ئاگری، تاوه‌كو ده‌گاته شاره‌كانی یوكسكوفا له هه‌كاری، له رۆژهه‌ڵاتی توركیا، پێكهاتووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه، (40) هه‌زار و (98) كۆچبه‌ر، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتوونه‌ته ناو خاكی توركیا.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب