سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە خالید عوبەیدی دەکات
K24- ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە خالید عوبەیدی، پەرلەمانتاری عێراقی و وەزیری بەرگری پێشووی عێراق کرد، بۆ كۆچى دوايى خوشکی.
سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، خالید عوبەیدی سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.