تاڵیبان داوا له ئهنگێلا مێركل دهكات سهردانی ئهفغانستان بكات

K24- ههولێر:
گوتەبێژی تاڵیبان داوا له ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا دهكات سەردانی ئەفغانستان بکات و روو له مێركڵ جهختیش دهكاتهوه: "پێگەیەکی تایبەتت هەیە لە ناو وڵاتەکەماندا".
زەبحوڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان لەگەڵ رۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی قسەی کردووە و دووپاتیكردهوه: "دەمانەوێت وڵاتێکی ئاسایش و سەقامگیرمان هەبێت و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە پەسەند بێت و سەرکردەی وڵاتان باوەڕیان پێ هەبێت و سەردانی بکەن، بەدڵنیاییەوە ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لە ئەفغانستان پێگەیهكی تایبەتی هەیە".
موجاهید ئاماژەی بەوە كرد، هەبوونی پەیوندییەکی بەهێز لەگەڵ ئەڵمانیا لە بەرژوەندی ئەفغانستانە. دەمانەوێت ئەڵمانیا و ئیماراتی ئیسلامی ئەفغانستان باشترین پەیوەندییان هەبێت.
گوتەبێژی تاڵیبان داوای لە ئەڵمانیا كرد، "لە سێکتەرەکانی تەندروستی، پەروەردە و بنیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری ئەفغانستان هاوکارییان بکات و هاوکارییە مرۆییەکانیش بۆ ئەفغانستان زیاتر بکەن".
H.B