په‌یمانگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی: پێویسته بایدن وه‌ك ریگن هه‌ڵس و كه‌وت بكات
K24- هه‌ولێر:
ماركۆ دوپیتز، له په‌یمانگه‌ی به‌رگری له دیموكراتییه‌ت، كه باره‌گاكه‌ی له واشنتنه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، پێویسته بایدن هاوشێوه‌ی ریگن هه‌ڵس و كه‌وت بكات.
رایگه‌یاند، هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كه‌ی رۆناڵد ریگن، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، كه بریتی بوو له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی تووند، به به‌كار هێنانی خاڵه لاوازه‌كانی مۆسكۆ، بووه هۆكاری كه‌وتنی سۆڤییه‌ت، بۆیه ده‌بێت بایدن ژماره‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه و به‌رپه‌چدانه‌وه دژی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێران به‌كار بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له دۆسییه ناووكییه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت و رێز له مافی مرۆڤ بگرێت، پاڵپشتی تۆڕه تیرۆریستییه‌كان و میلیشیاكان، له جیهاندا نه‌كات.
راشیگه‌یاند، ده‌بێت بایدن سزای ئێران بدات، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه به‌كارهێنانی هێز بژارده‌یه‌كی سه‌ره‌كی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران به ئاشتیانه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
روونیشیكرده‌وه، به له به‌رچاوگرتنی ره‌فتاره‌كانی ئێران، هه‌ر سه‌رۆكێكی ئه‌مه‌ریكایی له ده‌سه‌ڵات بێت، پێویسته گۆڕانكاری له هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر تاران بكات، ره‌ق و تووند بێت.
ئاماژه‌یپێكرد، له دوای سه‌ركه‌وتنی هێزه تووندڕه‌وه‌كان له ئه‌فغانستان، ئه‌و تووند بوونه بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆر پێویسته، ده‌بێت واشنتن بۆردوومانی میلیشیاكانی نزیك له ئێران بكات.
جه‌ختیكرده‌وه، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه له ئه‌فغانستان هه‌ڵه بوو، بۆیه كشانه‌وه‌ی له عێراق و كه‌نداو هه‌ڵه‌ی دیكه‌ن ئه‌گه‌ر بیكات، داواكردنی واشنتنیش له ئێران، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی 2015، لاوازی ئه‌مه‌ریكا نیشان ده‌دات، چونكه هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی ئێران له بۆردوومانی بنكه سه‌ربازییه‌كان به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌ئامانجگرتنی بارهه‌ڵگره نه‌وتیه‌كان له كه‌نداو و رفاندنی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكایی له لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی باڵای هه‌واڵگری ئێرانی له نیویۆرك، وا نیشان ده‌دات كه واشنتن به هه‌ڵوێسته‌كانیدا بچێته‌وه.
سه‌رچاوه: ئیلاف
ك.ب