بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەولێر دەکات
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
دوێنێ 6/9/2021، جۆزێپ بۆرێل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بە سەردانێک گەیشتە عێراق و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، گوتی: "كارده‌كه‌ین له‌پێناو متمانه‌یه‌كی هاوبه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئه‌رێنین، و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و رێككه‌وتنه هاوبه‌شه‌كان، بۆ درێژه‌دان به بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی باش".
بۆرێل، گوتیشی: "هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی داعش لە دوو رۆژی رابەردوو لە سنووری كه‌ركووك سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، و نابێت شوێنی تیرۆر له‌م وڵاته‌دا ببێته‌وه، ده‌بێت ئاسته‌نگ و كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكرێن، له پێناو هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌ردا".
لای خۆشیەوە فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگەیاند: "زۆر سوپاسی پاڵپشتییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، باسمان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو كرد، كه هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ ده‌بێت، تایبه‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی. داوامان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا پاڵپشتمان بێت، ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پاڵپشتیان كردووین، بڕیار دراوه به ناردنی چاودێرانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش بۆ جه‌ختكردنه‌وه له پاك و بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردنه‌كان، کە ئەمە بۆ ته‌واوی هاووڵاتییانی عێراق پرسێكی گرنگه".
وەزیری دەرەوەی عێراق، راشیگەیاند: "سوپاسی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، كه چاودێرانی هه‌ڵبژاردن ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات، هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا له زۆربه‌ی بواره‌كاندا به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسان ده‌بێت".