پۆگبا خانوویه‌ك له بارسێلۆنا ده‌كرێت
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه كه پۆڵ پۆگبا، ناوه‌ڕاستكاری فره‌نسی یانه‌ی یوڤێنتۆس خانوویه‌ك له شاری بارسێلۆنای كه‌ته‌لۆنیا كڕیوه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا نووسیه‌تی: ئاماژه‌كان بۆ چوونی پۆگبا بۆ بارسێلۆنا ده‌ركه‌وت، ئه‌و ئێستا خاوه‌نی خانوویه‌كه له بارسێلۆنا و ده‌ستپێكی ئه‌م هه‌فته‌یه كڕیویه‌تی.
ئه‌م هه‌واڵه‌یش ره‌نگه دڵی مۆرینهۆ، توند بكات، چونكه ئه‌م راهێنه‌ره پورتوگالییه به فه‌رمی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ كڕینی پۆڵ پۆگبا راسپاردووه.
بۆگبای ته‌مه‌ن 23 ساڵان، له هاوینی 2012 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بۆ یوڤێنتۆسی ئیتاڵیاوه گواسترایه‌وه.