به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گەیشتە هەولێر
K24 - هەولێر
کەمێک پێش ئێستا جۆزێپ بۆرێل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
بڕیارە لەو سەردانەیدا به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانیش پرسی هەڵبژاردنی عێراق دەبێت.
جۆزێپ بۆرێل، دوێنێ 6/9/2021، بە سەردانێک گەیشتە عێراق و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختیکردەوە، هاوکاریی و پاڵپشتی عێراق دەکەن، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانە.