به‌ فه‌رمی فیفا به‌یاننامه‌یه‌كه‌ی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی به‌رازیل و ئارجێنتینا بڵاوكرده‌وه‌

رووداوی یاری راگرتنه‌كه‌ی نێوان به‌رازیل و ئارجێنتینا 5 ئه‌یلوولی 2021
رووداوی یاری راگرتنه‌كه‌ی نێوان به‌رازیل و ئارجێنتینا 5 ئه‌یلوولی 2021

فيدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو به‌ فیفا به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌ی یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئارجێنتینا بڵاو كرده‌وه‌.

دوای ئەوەی لە یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022، له‌ یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئارجێنتینا کارمەندێکی وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل هاتە ناو یاریگا و نەیهێشت یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردە بکرێت.

 فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهانی بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر ئەم روداوە بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە، فیفا له‌ بابەتی ئەو شتەی کە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئارجێنتینا روویدا زۆر نیگەرانە، دڵگرانین کەسانێک بوونە هۆی ئەوەی ملیۆنان کەس لە جیهان بێبەشبن لە بینینی یارییەکی بەهێز لە نێوان دوو هەڵبژاردەی دیاری نێودەوڵەتی.

فیفا له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "راپۆرتی یارییەکەمان پێگەیشتووە و لیژنەی تەمبێکاریمان راسپاردووە بۆ ئەوەی بریاری کۆتایی لەسەر ئەم یارییە بدەن و لە کۆتاییدا بریارەکە بڵاوبکەنەوە ''.

وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل بەبیانووی ئەوەی چوار یاریزانی ئارجێنتینا كه‌ له‌ پرێمه‌رلیگ یاری ده‌كه‌ن کەرەنتینەیان شکاندووە، داوایان کرد ئەو یاریزانانە یاریگا جێبێڵن، بەڵام یاریزانانی تانگۆ بریارەکەیان رەتکردەوە و هەمووان پێکەوە یاریگایان چۆڵکرد.