پێلێ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نشتایین له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه‌

كلیان مباپێ و پێلێ
كلیان مباپێ و پێلێ

پێلێ ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێ بەڕازیل شەش رۆژە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە.

ئاژانسی ئاسۆشیدتپرێس بڵاویکردەوە، پێلێ ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل شەش رۆژە لە نەخۆشخانەی ئانیشتاین لە شاری ساوپاولۆ لە ژێر چاودێری پزیشکدایە و یەکێک لە کەسە نزیکەکانیشی ئاشکرای دەکات ناوبراو تەندروستی باشە و تەنها لەبەرئەوەی لە تەندروستی دڵنیابن و زیاتر پارێزراو بێت، پزیشکانی نەخۆشخانە داوایان کردووە چەند رۆژێکی دیکە لەژێر چاودێری ئەوان بێت.

پێلێ سەرەتا خۆی بۆ ئەنجامدانی چەند پشکنینێک سەردانی نەخۆشخانە ئەنیشتاینی کرد، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە کە کێشەیەکی شاراوەی هەیە و پێویستی بە چاودێری زیاترە.